عێراق دەستدەكات بەكڕینی وزەی كارەبا لەوڵاتانی كەنداو

07:45 - 08/08/2019
عێراق

وەزارەتی كارەبای عیراق رایدەگەیەنێت، مانگی داهاتوو دەست بە كڕینی وزەی كارەبا لە ئوردن دەكەن و ڕێوشوێنەكانی ڕاكێشانی هێڵەكانش تەواوبوون.

 
لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی كارەبای عیراق بڵاویكردەوە، لەگەڵ هەریەك لە وڵاتانی سعودییە، توركیا و كوێتیش ڕێككەوتنیان كردوە بۆ كڕینی وزەی كارەبا.


ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕی پێویستی وزەی كارەبا بۆ زۆربەی ناوچەكانی وڵات دابین دەكەن، بەتایبەتی لەڕێگەی هێڵی كەنداوی عەرەبیەوە كە توانای گواستنەوەی هەزار 200 مێگاوات كارەبای هەیە.


ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر ئەمریكا داوای لە عێراق كردوە، جێگروەیەك بۆ كڕینی سوتەمەنی و وزەی كارەبا لە ئێران بدۆزێتەوە، بە پێچەوانەوە، لە داهاتوودا، عێراق بەدەرناكات لەسزاكانی واشنتۆن لە سەر تاران.

264 جار خوێندراوەتەوە