بەپەلە

هەرێم؛ لە هەفتەی داهاتوەوە سایلۆكان بەڕووی جوتیاراندا دەكرێتەوە

05:16 - 12/06/2018
ئابوری

هەرێم؛ بەغدا تەنها 321 هەزار تەن گەنمی جوتیاران وەردەگرێت
هەرێم؛ ئەمساڵیش رێژەیەكی زۆر لە گەنمی جوتیاران لەلایەن سایلۆكانەوە وەرناگیرێن


شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵا ‌و ئاودێری سلێمانی، رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ حكومەتی عێراق تەنها 321 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی پارێزگاكانی هەرێم وەردەگرێت ‌و بۆ ئەو مەبەستەش ئاگادار كراونەتەوە كە لە رۆژی 17ی ئەم مانگەوە دەرگای سایلۆكان بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا بكرێنەوە.

وتیشی، ئەو بڕە گەنمەی كە بڕیارە لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت، بەراورد بە رێژەی گەنمی بەرهەم هاتوو زۆر كەمە ‌و بە شێوەیەكی یەكسان دابەشیان كردو‌وە بەسەر سایلۆی پارێزگاكاندا.

1059 جار خوێندراوەتەوە