عێراق؛ لەسەر دۆسیەی هەڵهاتنی زیندانییەكانی بەغداد 5 ئەفسەر لە كارەكانیان دوور خرانەوە

11:05 - 08/08/2019
عێراق

دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق لەسەر دۆسیەی هەڵهاتنی 15 زیندانییەكەی بەغداد، ژمارەیەك ئەفسەر و كارمەندی پۆلیس لە كارەكانیان دوور دەخاتەوە.

سەعد مەعەن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، بڕیاری كۆتایی دا لە بارەی تاونبارانی دۆسیەی هەڵهاتنی زیندانییەكانی بەغدادەوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگا  5 ئەفسەر و  3 كارمەندی پۆلیس لە سەر ئەو دۆسیەیە لە كارەكانیان دوور خراونەتەوە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 15 زیندانی كە سەرجەمیان لەسەر دۆسیەی مادەی هۆشبەر دەستگیر كرابوون، لە گرتووخانەیەكی بەغداد هەڵهاتن، بەڵام دواتر  6 كەسیان لێ‌ دەستگیر كرایەوە.

181 جار خوێندراوەتەوە