ئەبوبەكر بەغدادی عەبدوڵا قەرداشیی وەك جێگرەوەی خۆی دیاری كرد

10:21 - 08/08/2019
جیهان
عه‌بدوڵا قه‌رداش - ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی

شارەزایەكی ئەمنی: جێگرەوەی بەغدای كەسێكی زۆر توندڕەو و توندوتیژە

میدیای داعش بڵاوی كردەوە, ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی داعش عەبدوڵا قەرداشی وەك جێگرەوەی خۆی دیاری كرد بۆ ئەوەی كاروبارەكانی ڕێكخراوەكە بەڕێوە ببات, شارەزایەكی ئەمنییش دەڵێت، ناوبراو كەسێكی زۆر توندڕەوە.


فازیڵ ئەبورەغیف شارەزای ئەمنی دەڵێت, ئەو كەسەی ئەبوبەكر بەغدادی وەك جێگرەوەی خۆی دیاری كردوە, پێشتر لە گرتووخانەی بۆكا زیندانیی بوە و  پۆستێكی بەرزی هەبوە لەناو ڕێكخراوی قاعیدەداو دەرچووی كۆلێجی ئیمام ئەعزەمە لە شاری موسڵ و كەسێكی نزیكی ئەبو عەلای عەفریە.  

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە, باوكی عەبدوڵا قەرداشی كەسایەتییەكی ئایینی و وتارخوێنێكی میانڕەوە, بەڵام خۆی كەسێكی زۆر توندڕەو و توندوتیژە.

رۆژی دووشەممەی ڕابردوو دەزگای هەواڵگریی عیراق ڕایگەیاند, ئەبوبەكر بەغدای سەركردەی رێكخراوی داعش لە سوریایەو تووشی ئیفلیجی بووە, بەڵام هێشتا پێگە و دەسەڵاتی زۆری ماوەو قسەی دەڕوات لە نێو شوێنكەوتوانی ڕێكخراوی داعشدا.

6881 جار خوێندراوەتەوە