ڤیدیۆ بەتۆمەتی تاوانی ژینگەیی بەفرگرێک بە پیاوێک دەهێننەوە سەرەوە

10:35 - 06/08/2019
هەمەڕەنگ

لەئیسپانیا, پیاوێك بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ژینگەیی, بەبڕی 50 هەزار دۆلار سزا دەدرێت و لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش دەنگدانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
 
پیاوێكی ئیسپانی گرتە ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە, تیادا بەفرگرێك و ئامێرێكی جل شۆری لەكاركەوتوو, لەگردێكەوە فڕێ‌ دەداتە خوارەوە, ئەوەش كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەدوای خۆیدا هێناو قسەو باسی زۆری لەسەر كرا. 

بەو هۆیەوە پۆلیسی ئیسپانی, بڕیاریدا ئەو كەسە وەك سزایەك دەبێت ئەو كەلوپەلانەی فڕێی داونەتە خوارەوە, بەكۆڵ بیانهێنێتەوە سەرەوە. 

 

دوای ئەو سزایەی پۆلیسیش, لایەنە پەیوەندیدارەكان بڕیاریاندا ئەو پیاوە بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ژینگەیی, بەبڕی 50 هەزار دۆلار سزای بەسەردا بسەپێنن

2324 جار خوێندراوەتەوە