ڤیدیۆ.. جوتیارە نموونەییەکە بە جلی کوردییەوە لە ژاپۆنە

06:48 - 06/08/2019
هەمەڕەنگ

 

ئازاد محەمەد کە بە جوتیارە نموونەیییەکە ناسراوە لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەشتێکی زانستی لە وڵاتی ژاپۆنە.

 
جوتیارە نموونەییەکە لەبارەی گەشتەکەیەوە نوسیویەتی "بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لە کشتوکاڵ و باخداری گەشت دەکەم بۆ وڵاتی ژاپۆن و بردنی کۆمەڵێک لە بەروو بومی خۆماڵی بۆ ئەو وڵاتە ئامانجمان لەم گەشتە بۆ خزمەتی جوتیارانی کوردستانە".


ئازاد محەمەد ئەوەشی ئاشکراکردووە دەیەوێت چارەسەر بۆ چەند نەخۆشییەکی ڕووەکی لە ژاپۆن بدۆزێتەوە وەک نەخۆشی کرمی هەنار، نەخۆشی کرمی هەنجیر کە ئێستا لەسنوری هەورامان بەتایبەتی ئەحمەد ئاوا دا پەیدا بووە، نەخۆشی تەماتە".

 
وتووشیەتی، چەندین نەخۆشی ڕووەکی و بەرهەمی میوە هەیە لە هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە وڵاتی ژاپۆن چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە.

10064 جار خوێندراوەتەوە