ژنێکی ٥٥ ساڵ بە پاسپۆرتی کچە ٢٢ ساڵەکەی گەشتیکرد

06:28 - 06/08/2019
هەمەڕەنگ

ژنێکی ٥٥ ساڵ  لە بەریتانیاوە گەشتیکرد بۆ ئیسپانیا و لە هۆتێل تێگەیشت کە پاسپۆرتی کچەکەی هێناوە و لە تەواوی کۆنترۆڵەکانی فڕۆکەخانەکانیش دەرچووە.

 

 بەپێی هەوالێکی ئاژانسی ئیندیپێندت سۆزان رامسی ٥٥ ساڵ لە فڕۆکەخانەی بریستۆل لە بەریتانیاوە گەشتیکردووە بۆ ئیسپانیا بەبێ ئەوەی بزانێت پاسپۆرتەکەی هی کچەکەیەتی و دواتر زانیویەتی پاسپۆرتەکەی خۆی جێهێشتووە.

 

رامسی ٥٥ ساڵ پەیوەندیکردووە بە کۆمپانیای بیمەکەیەوە کە پاسپۆرتێکی نوێی بۆ دەربکەن، بەڵام بە پاساوی ئەوەی پاسپۆرتەکەی خۆی ماوە و تیانەچووە نەیان توانیووە ئەو کارەی بۆ بکەن.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە لێکۆڵینەوە لە فڕۆکەخانەی بریستۆلەوە دەستیپێکردووە کە چۆن دەکرێت کەسێک بێ پاسپۆرتی خۆی گەشتبکات بۆ وڵاتێکی دیکە.

13988 جار خوێندراوەتەوە