ئەم ڤیتامینە دیمەنی خەوەکان بەبیردەهێنتەوە

02:16 - 12/06/2018
تەندروستی

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی، ئەو خواردن و میوانەی ڤیتامین B6  لە پێکهاتەکەیدا هەیە، دەتوانێت دوای بەخەبەربوونەوە دیمەنی ئەو خەوەی کە بینیوتە بێنێتەوە یاد.

 

توێژنەوەکە لە زانکۆی ئەدیلایدی ئوستوڕاڵیا لەسەر 100 کەس ئەنجامدراوە و تێیدا نیوەیان بۆ ماوەی 5 رۆژ لە پێش خەوتن راستەوخۆ بڕی 240 میلیگرام لە  ڤیتامین B6 پێدراوە.

 

دوای چاودێریکردنیان بۆماوەی 5 رۆژ، لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەتوە خەوێکی ئارامیان کردوەو لە %64.1 خەوەکانیان وەبیرهاتۆتەوە.

 

 ڤیتامین B6  لە پاقلەمەنیەکان و ماسی و گۆشتی سور و مریشک و هێلکە و مۆز و سەوزەمەنی و چەرەساتدا هەیە.

 

توێژەرانیش ئەوە دەخەنەروو کە مرۆڤ نزیکەی 6 ساڵی ژیانیان بەخەو بەسەر دەبەن.

1035 جار خوێندراوەتەوە