سکاڵا لەسەر لۆگۆیەکی کۆمپانیای ئەپڵ تۆماردەکرێت

01:24 - 12/06/2018
زانستی

کۆمپانیای Shift ی تایبەت بە تەکنەلۆجیا بەتۆمەتی بردنی یەکێک لە لۆگۆکانی، سکاڵا لە دژی کۆمپانیای ئەپڵ تۆماردەکات .

 

وتەبێژی کۆمپانیای Shift ئاشکرایدەکات، کۆمپانیای ئەپڵ دیزاینی هاوشێوەی لۆگۆیەکی تایبەت بەکارە بازرگانیەکانی بردوەو و بڵاویکردۆتەوە.

 

وتەبێژی کۆمپانیای Shift روونیدەکاتەوە، لۆگۆ نوێکە بۆ یاریدەری دەنگی Siri بۆ کارە بازرگانیەکانی کۆمپانیاکەی دروستکراوەو کۆمپانیای ئەپڵ بردویەتی.

 

وتەبێژی کۆمپانیای Shift جەختدەکاتەوە کە سکاڵای یاسایی لە دژی کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکردوەو داوای کردوە دیزاینی لۆگۆکە بگۆڕێت.

 

شایەنی باسە کۆمپانیای ئەپڵ لۆگۆی Siri نوێ بۆ سیستمی IOS  12  راگەیاندوە و بەمزوانە لەبەردەست دەبێت کە چەندین تایبەتمەندی و توانای خۆی هەیە بۆ ئامێرە زیرەکەکانی.

2268 جار خوێندراوەتەوە