کۆمپانیای Vivoی چینی نوێترین مۆبایلی بە ناوی V17 NEO بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێو پەنجە مۆرەوە خستە بازاڕەوە.
ماڵپەڕی mysmartprice تەکنیکی بڵاویکردەوە قەبارەی شاشەی مۆبایلەکە 6.38 لە جۆری Super AMOLED ە، کامێرای سەرەکی سیانیە بە کوالێتی( 16+8+2 ) مێگاپێکسڵە، کامێرای پێشەوەش کوالێتی 32 مێگاپێکسڵە.
مۆبایلەکە بە پرۆسسەری Helio P65 و سیستمی ئەندرۆید Pie 9.0 کاردەکات و توانای خەزنکردنی داتاو زانیاری 128 گێگابایتە.
توانای باترییەکەی 4500 میللی ئەمپێرەو بە دوو رەنگ دەردەچێت، رەش و شین، نرخەکەی 313 دۆلاری ئەمریکەی
741 جار خوێندراوەتەوە