توێژەران راستییەکی شۆکێنەری کێکی رۆژی لەدایکبوون ئاشكرا دەکەن

09:50 - 05/08/2019
تەندروستی

گروپێک لە توێژەرانی زانکۆی کلیمسۆن لە ویلایەتی کارولاینای باشوری ئەمریکا راستییەکی نەزانراوی کێکی رۆژی لەدایکبوون رادەگەیەنن.

توێژەران روونیدەکەنەوە لە چینی دەرەوەی کێکی رۆژی لەدایکبوون کۆمەڵێک بەکتریا هەن، کە مرۆڤ هەستی پێناکات.

 

پێگەی WebTeb تەندروستی ناوەڕۆکی توێژینەوەکەی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا هاتوە کاتێک لە رۆژی لەدایکبوون فوو دەکرێت بەو مۆمانەی کە لەسەر کێکە هەیە، دەستبەجێ بە خێرایی بەکتریا بەسەر چینی دەرەوەی کێکەکە بڵاودەبێتەوەو ئەمەش بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆ ئەو کەسانەی لەو کێکە دەخۆن.

 

وەک دەزانرێت هەندێ کات کەمێک لیکی ناو دەم لەگەڵ فوەکە دێتە دەرەوە بەمەش رێژەی بڵاوبوونەوەی بەکتریاکە زیاتر دەبێت.

 

لای خۆشییەوە، توێژەران ئامەژە بەوەدەکەن ئەم حاڵەتە ئەوە ناگەیەنێت کە یادی رۆژی لەدایکبوون نەکرێتەوە.

768 جار خوێندراوەتەوە