ئەندامێكی لیژنەی نەزاهەی عێراق: هەوڵ دەدەین لێكۆڵینەوە لە وەزیری دارایی عێراق بكەین

01:02 - 04/08/2019
ئابوری

لیژنەی نەزاهە: وەزیری دارایی بە پێچەوانەی یاسای بودجەوە پارەی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوا نەكردوە
ئەندامێكی لیژنەی نەزاهەی عێراق: وەزیری دارایی نەیتوانیوە بیانوو بۆ سەرپێچییەكانی بهێنێتەوە


لیژنەی نەزاهەی عێراق ڕایدەگەیێنێت: وەزیری دارایی بە پێچەوانەی یاسای بودجەوە پارەی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە كردوە.


یوسف كلابی، ئەندامی لیژنەی نەزاهەی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح جەدیدی عێراق ڕایگەیاندوە: وەزیری دارایی بە پێچەوانەی یاسای بودجەی عێراقەوە پارەی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە كردوە، چونكە هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكردوە، لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا، كلابی ئاماژەی بەوەش كردوە، وەزیری دارایی نەیتوانیوە هیچ بیانوویەكی باوەڕپێكراو بۆ ئەو سەرپێچییانە بهێنێتەوە كە لە یاسای بودجەی ساڵی 2019 دا ئەنجامی داوە.

ئەندامەكەی لیژنەی نەزاهە ئەوەشی نەشاردەوە، لیژنەكەیان لێكۆڵینەوە لە هەموو وەڵامەكانی وەزیری دارایی دەكات و هەوڵیش دەدەن لەو بارەیەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكەن.

ماوەیەك لەمەوبەر هەردوو وەزیرانی دارایی و نەوت و سەرۆكی چاودێریی دارایی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرسی ڕادەستنەكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا بانگهێشتی پەرلەمان كران.

603 جار خوێندراوەتەوە