سلێمانی؛ وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ كۆمەڵەی كورتەباڵاكان كۆبوەوە

05:27 - 03/08/2019
ئابوری

كوێستان محەمەد : دوای جەژن زیاتر لە 13 هەزار  خاوەنپێداویستی تایبەت موچەكانیان وەردەگرن 
كوێستان محەمەد : ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانە پێشتر موچەكانیان ڕاگیرابوو 

 

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵاەیتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان كۆبوەوە و لە نزیكەوە گوێی لە داواكاری و گرفتەكانیان گرت.

 

وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند : كاردەكەن بۆ دەستەبەر كردنی مافەكانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان بە گشتی, ئاماژەی بەوەشكرد ئەو 13 هەزار خاوەن پێداویستیە تایبەتەی پێشتر موچەكانیان ڕاگیرابوو , ڕەزامەندی وەزارەتی داراییان بۆ وەرگرتون و دوای جەژن موچەكانیان پێدەدرێت .

767 جار خوێندراوەتەوە