لە كەمپی ئاوارەكانی عەربەت ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان بەڕێوەچوو

05:24 - 03/08/2019
ئابوری

لە یادی پێنج ساڵەی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان، ئاوارەكانی شنگال لە پارێزگای سلێمانی، داوای ئاوەدانكردنەوە‌و سەقامگیریی زێدی خۆیان ‌و ئاشكراكردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەكانیان دەكەن لە حكومەتی هەرێم ‌وكۆمەڵی نێودەوڵەتی.

لە هۆڵی بۆنەكانی ناحیەی عەربەت، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكانی شنگال، رێوڕەسمێك بەڕێوەچوو تایبەت بە یادی پێنج ساڵەی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان‌و داگیركردنی شنگال. لە میانی رێوڕەسمەكەدا، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا، داوای ئاوەدانكردنەوەی شنگال‌و دیاریكردنی چارەنوسی ئەو هەزاران ئێزیدییەی كرد كە لەژێر دەستی داعشدا ماون، داواشی كرد، شەڕی ناوخۆ لە شنگال دووربخرێتەوە.

هاوكات ئێزدییەكان داوای ئاوەدانكردنەوە‌و سەقامگیریی زێدی خۆیان ‌و ئاشكراكردنی چارەنوسی بێسەروشوێنەكانیان دەكەن لە حكومەتی هەرێم‌و كۆمەڵی نێودەوڵەتی....

232 جار خوێندراوەتەوە