چین داوا لە ئەمریكا دەكات كێشە بازرگانییەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن

12:48 - 03/08/2019
ئابوری

چین: لەگەڵ ئەمریكا بۆ گفتوگۆ و بۆ جەنگیش ئامادەین

نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوەیەكگرتوەكان رایدەگەیەنێت: ئەمریكا بیەوێت گفتۆگۆ بكەن، گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەن، جەنگیشیان بوێت، لەگەڵیان دەجەنگن.

ژانگ جون، نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەكگرتوەكان، سەبارەت بە جەنگی بازرگانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا، رایگەیاند: هەڵوێستی چین دیار و روونە‌و سەبارەت بە گرژییەكانیش لە بواری بازرگانیدا، داوای لە ئەمریكا كرد، بگەڕێتەوە سەر رێگای دروست بۆ ئەوەی چارەسەری دروست لە رێگەی دروستەوە بدۆزرێتەوە.

وتیشی: ئەمریكا بیەوێت گفتوگۆ بكەن، وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن و ئەگەر جەنگیشی بوێت، ئەوا دەجەنگن لە گەڵیان.

ئەم وتانەی نوێنەرەكەی چین دوای ئەوە دێت، كە دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاندبوو: ئەمریكا باجی سەر كاڵاكانی چین بە رێژەی 10% بەرز دەكاتەوە، بڕیارەكەش لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە، دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە..


268 جار خوێندراوەتەوە