كێشەی مامەڵەی بازرگانیی دەكەوێتە نێوان كۆریای باشوور و ژاپۆنەوە

12:04 - 03/08/2019
ئابوری

سیئۆل: تۆكیۆ كارێكی سەرشێتانە دەكات‌و بڕیارەكەی كاریگەریی خراپی دەبێت 

سەرۆك وەزیرانی كۆریای باشوور، بڕیاری ژاپۆن لەبارەی كەمكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ وڵاتەكەی، بە بڕیارێكی مەترسیدار و سەرشێتانە وەسف دەكات..  

لی ناك یۆن، سەرۆك وەزیرانی كۆریای باشوور، لە كۆبونەوەی بە پەلەی حكومەتەكەی رایگەیاند: ئەو بڕیارەی ژاپۆن لەبارەی سڕینەوەی ناوی كۆریای باشوور لە لیستی ئەو وڵاتانەی تۆكیۆ مامەڵەی بازرگانیی توندوتۆڵ و تایبەتیی لەگەڵیان هەیە, كاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر هاریكاریی ئەمنیی سێ قۆڵیی نێوان كۆریای باشورو ئەمریكاو ژاپۆن و ناسەقامگیریی دروست دەكات. سەرۆك وەزیرانی كۆریای باشوور جەختیشی كردەوە, وڵاتەكەی بەتوندی وەڵامی ئەو هەنگاوەی ژاپۆن دەداتەوە. 

ژاپۆن بڕیاریداوە، ئاستی مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ كۆریای باشوور كەم بكاتەوەو لە لیستی سپی ئەو وڵاتانە بسڕێتەوە, كە وڵاتەكەی مامەڵەیەكی بازرگانیی توندوتۆڵ و تایبەتمەندیان لەگەڵدا دەكات.

242 جار خوێندراوەتەوە