باڵەكایەتی؛ سێ‌ نابینا خۆیان گەیاندە سەر بەرزترین لوتكە چیا لە هەموو عێراق

11:59 - 03/08/2019
هەمەڕەنگ

باڵەكایەتی؛ سێ‌ نابینا لە شاری سنەوە هاتن و چوونە سەر لوتكەی چیای هەڵگورد

سێ نابینای خەڵكی خۆرهەڵاتی كوردستان, كە دوانیان ژنن, خۆیان گەیاندە سەر لوتكەی چیای هەڵگورد كە بەرزترین لوتكە چیای هەموو عێراقە..

پەیامنێری KNN ڕایگەیاند: پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، گروپێكی شاخەوانیی شاری سنەی خۆرهەڵاتی كوردستان, كە لە نۆ كەس پێكهاتبوون, بە مەبەستی سەركەوتن بەسەر لوتكەی چیای هەڵگورد كە بەرزترین لوتكە چیایە لە كوردستان و عێراقدا, سەردانی ناوچەی باڵەكایەتییان كرد، رۆژی هەینی، سەرەتای گەشتەكەیان لە ڕێگای شیوی زارێ‌ دەست پێكردوە و دواتر لە ڕێگای سەرچاڵ, چوونەتە سەر چیای هەڵگورد.

 

وتیشی: سێ‌ ئەندامی ئەو گروپە شاخەوانییە، كە دوانیان ژنن، نابینان‌و لەنێو ئەو گروپەدا بوون كە توانیویانە بەسەر ئەو لوتكە چیا بڵندەدا سەر بكەون, وەك خۆشیان ئاماژەیان پێكردوە، لە چاوساغان زیاتر خۆشییان لە گەشتەكەیان بینیوە.

 

لوتكە چیای هەڵگورد بەرزترین لوتكە چیایە لە كوردستان و عێراقدا و بەرزییەكەی سێ‌ هەزار و 607 مەترە و دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر..

420 جار خوێندراوەتەوە