ئەگەر رۆژانە دوو پەرداخ شەربەتی گێلاس بخۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟

04:16 - 02/08/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ ئاشکرای دەکات، رۆژانە خواردنی دوو پەرداخ لە شەربەتی سروشتی گێلاس چەندین سودی تەندروستی بەلەش دەگەیەنێت.

 

ماڵپەڕی 24 ae لە پەڕەی تەندروستی خۆیدا ناوەڕۆکی توێژینەوەکەی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا هاتوە 37 کەس کە تەمەنیان لەنێوان65 بۆ85 ساڵاندابوە، بۆ ماوەی 12 هەفتە رۆژانە دوو پەرداخ شەربەتی سروشتی گێلاسیان خواردوەو ئەنجامەکەشی نایاب بوە.

 

ئەنجامی توێژینەوەکە کە لە بڵاوکراوەی نیوترشن ئاند فەنكشنی مانگانە بوەو دەرکەوتوە،لە سودەکانی خواردنی شەربەتی گێلاسی سروشتی، بەهێزبوونی تواناکانی جەستە و بیرەوەری و مێشک و باشبوونی هەستی بینین بوە.

توێژەران ئەوەش دەخەنەروو کە خواردنی شەربەتی گێلاس دەبێتە هۆی هاوسەنگی فشاری خوێن و دابەزینی رێژەی شەکری خوێن، ئەمە سەرباری ئەوەی جوڵەی ئەندامەکانی لەش و رۆشتن بۆ بەتەمەنەکان زیاددەکات.
   

1731 جار خوێندراوەتەوە