بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمەکانی کالە لەبارەی بەکارهێنانی گۆشتی پشیلەوە دەدوێت

01:11 - 02/08/2019
جیهان

لەبەرنامەیەکی راستەوخۆی یەکێک لە شەبەکەکانی ئێراندا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کالە ڕەتی ناکاتەوە کە ڕۆژێک گۆشتی پشیلە بۆ سۆسس و کالباس بەکاربهێنێت و دەلێت ئەگەر پێویست بێت بیری لێدەکەنەوە.

غلامعلی سلیمانی، بەڕێوەبەری کۆی بەرهەمەکانی کالە لەبەرنامە راستەوخۆکەدا دەڵێت "لە چین وەها خواردنێک ئاسییە و ئەگەر لە ئێرانیش پێویستی بێت ئەوا بۆنا کاری لەسەر دەکەین"، پرسیاری پێشکەشکارەکە ئەوەیە کە دەکرێت گۆشتی پشیلە بۆ سۆسس و کالباس بەکار بهێندرێت؟.


بەشێک لەبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان لە ئێران بەو شێوەیە نیگەرانیان دەربڕیووە کە ئەگەر ڕۆژێک سود لە گۆشتی گیاندارێکی دیکە وەربگیرێت بۆ ئەم خواردنانە ئەوان نازانن  و وەک گۆشتێکی ئاسایی تەماشایی دەکەن و دەیخۆن.


غلامعلی سلیمانی، دامەزرێنەری هوڵدینگ سولیکۆیە کە بەرهەمەکانی کالە بەشێکن لەو کۆمپانیایە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەرێمی کوردستان زۆرێک لە هاوڵاتیان بەکارهێنەری بەرهەمەکانی کالەن، بەتایبەت بەرهەمی سپیایی.

9067 جار خوێندراوەتەوە