وێنە.. دانسی کچەکانی یاریگاکەی کەربەلا ناوچاوی پیاوانی ئاینی هێنایە یەک

10:19 - 01/08/2019
عێراق

پیاوانی ئاینی و بەشێک لە سەرکردەکانی عێراق مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی پاڵەوانییەتی ڕۆژئاوای ئاسایان بەجۆرێک لە "عەیبە" گوزارشتکرد.

 
کاردانەوەی ئەو کەسانە بۆ یاریی و پاڵەوانێتییەکە نەبوو بەڵکو لە دژی ئەو ژنانە بوو لە یاریگای کەربەلا وەک خۆیان دەڵێن "بەبێ لەچک" دەرکەوتن و دانسیانکرد.


پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا بە بەبەشداری ٩ هەڵبژاردە وەک هەڵبژاردەکانی بەحرێن، عێراق، ئەردەن،کوەیت، فەلەستین، سعودییە، سوریا، یەمەن،لوبان، لە وڵاتی عێراق کرایەوە.

لە مەراسیمی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا کە لەتەلەفزیۆنی فەرمی عێراقەوە پەخشکرا سێ ژن دەردەکەون بە جلی ڕەنگاوڕەنگەوە دانس دەکەن.


نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق لەبارەی مەراسیمەکەوە وتی "کەربەلا شوێنێکی پیرۆزە و نابێت جێگای ئەم جۆرە چالاکیانە بێت".

مالیکی داوایکردووە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو مەراسیمە درووست بکرێت و لێکۆڵینەوە لە فدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش بکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە دیوانی وەقفی شێعی عێراق و دامەزراوەی خێرخوازی عێراق لە بەیاننامەکانیاندا پێیان وابووە دەرکەوتنی ژنەکان لێدان بووە لە پیرۆزی ئاینی کەربەلا.
لەگەڵ ئەوەش  بەرپرسانی کەربەلا و پارێزگار ڕێخستنی مەراسیمەکەیان خستۆتە ئەستۆی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق.

 

 

5202 جار خوێندراوەتەوە