وێنەیەک ڕەنگە یەکجار لە ژیاندا دەرفەتی بینینیت هەبێت

04:42 - 31/07/2019
هەمەڕەنگ

فۆتۆگرافەرێکی گەنج وێنەی گەورەترین جۆری نەهەنگی دەریایی گرتووە لە کاتی قوتدانی شێرێکی دەریاییدا، ئەو پێی وایە ڕەنگە هەریەک لە ئێمە دەرفەتمان هەبێت یەکجار لە ژیانماندا وەها دیمەنێک ببینین.

 

 چیس دکر، وێنەکەی لە ئاوەکانی نزیک کالیفۆرنیا لە ئەمریکا گرتووە و دەڵێت کاتێک لەناو بەلەمێکدا بووە سوتفەی ئەو دیمەنەی کردووە.

 

ئەو فۆتۆگرافە گەنجە دەڵێت، نزیکەی سێ نەهەنگی کەتە کەوتنە ناو نزیکەی هەزار شێری دەریاوە، دەمزانی کە نەهەنگەکان ئەو گیاندارانە ڕاو دەکەن و خۆم ئامادەکرد بۆ وەها دیمەنێک.

 

لەهەموو سەرنجڕاکێشتر ئەوەیە کە چیس دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی وادەردەکەوێت شێرە دەریاکە لەلایەن نەهەنگەکەوە قوتدرابێت، بەڵام شێرە دەریاییەکە توانی خۆی ڕزگاربکات و دووربکەوێتەوە.

3579 جار خوێندراوەتەوە