كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی راپۆرتی شەش مانگی رابردووی لە هەرێم بڵاوكردەوە

02:06 - 31/07/2019
ئابوری

داهاتی شەش مانگی رابردووی كۆمپانیای دی ئێن ئۆ %62 زیادیكردووە

 

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ-ی نەرویجی ڕاپۆرتی دارایی شەش مانگی رابردووی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە كە قازانجی كۆمپانیاكە 119 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش دوو هێندەی ئەو قازانجەیە كە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا بەدەستیانهێناوە.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ-ی نەرویجی ڕاپۆرتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە كراوە بەوەی كە داهاتی كۆمپانیاكە لەم ماوەیەدا گەیشتۆتە 470 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەراورد بەساڵی رابردوو لەو ماوەیەدا 62% زیادیكردوە.

لە درێژەی راپۆرتەكەدا باس لە بەرهەمهێنانی شەش مانگی رابردووی كێڵگە نەوتییەكانی تاوكێ و پێشخاپور كراوە و تیایدا هاتووە كە لەم ماوەیەدا بە تێكڕا ڕۆژانە 126هەزار و 700 بەرمیل نەوت لەو دوو كێڵگەیە بەرهەمهێنراون. 

هاوكات ئاماژەكراوە بەوەی كە بڕیارە كۆمپانیاكە لەمساڵدا 36 بیری نەوت لە هەرێم دروستبكات، كە 26 یان لە قۆناغی دروستكردندان و 13 بیرەكەی دیكە بۆ مەبەستی دۆزینەوە بەكاردەهێندرێن.



441 جار خوێندراوەتەوە