سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری بە عێراق دەدات لەبەفیڕۆدانی پارە

05:54 - 30/07/2019
ئابوری

ئاستی خەرجی ساڵانەی عێراق بەڕێژەی لەسەدا بست و پێنج بەرزدەبێتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری بە عێراق دەدات لەبەفیڕۆدانی پارەو ڕایدەگەیێنێت ئاستی خەرجی ساڵانەی عێراق بەڕێژەی لەسەدا بست و پێنج بەرزبوەتەوە.


ئاژانسی دارایی نێودەوڵەتی بڵاوی كردوەتەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری بە عێراق دەدات لە بەفیڕۆدانی پارەو داهاتی وڵات ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، ئاستی خەرجی ساڵانەی عێراق بەڕێژەی لەسەدا بیست و پێنج بەرزبوەتەوەو ئەگەر بەم شێوەیە داهاتی وڵات بەفیڕۆبدرێت دەبێتە لەمپەڕ لەبەردەم بەرەوپێشچونی ئەو دەستكەوتانەی عێراق لەساڵانی ڕابردو لەبواری ئابوری بەدەستیهێناوە.

لەبەشێكی تری هەواڵەكەدا هاتوە، دۆخی كۆمەڵایەتی هاوڵاتیان لەخراپترین ئاستدایەو ئاوەدانكردنەوەی وڵاتیش بەسستی بەڕێوەدەچێت و لاوازی ئاستی دامودەزگاكانی وڵاتیش شتێكی حاشا هەڵنەگرە، ئەوە سەرباری ئەوەی نرخی نەوت جێگیرنییەو پەیوەندی جیۆسیاسیش كاریگەری گەورەی لەسەر دۆخی ئابوری عێراق دەبێت.

389 جار خوێندراوەتەوە