شه‌پۆله‌ به‌هێزه‌كه‌ گه‌شتیاره‌كانی سه‌رگه‌ردانكرد

03:17 - 30/07/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

 

له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناراوه‌كانی ریۆ دی جێنیرۆی به‌رازیل، ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار كه‌ له‌رۆخی ده‌ریا بۆ كاتبه‌سه‌ربردن مابونه‌وه‌، شه‌پۆلێكی به‌هێزی ده‌ریاكه‌ رویان تێده‌كات و سه‌رجه‌م جێگا و شوێنه‌كانیان داده‌پۆشێت و پاشان ده‌بێته‌ هۆی په‌لكێشكردنی منداڵ و كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ناو ده‌ریاكه‌.

 

هه‌روه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كه‌، چه‌ند منداڵ و كه‌لوپه‌لێك به‌ده‌م ئاوه‌كه‌وه‌ن و خاوه‌نه‌كانیان له‌ هه‌وڵی ده‌ربازكرنیان به‌ره‌و ناو ده‌ریاكه‌ ده‌ڕۆن.

 

ڤیدیۆكه‌ له‌لایه‌ن گه‌شتیارێكه‌وه‌ به‌ مۆبایل تۆماركراوه‌، له‌ هه‌ندێك شوێن هاتنی شه‌پۆله‌كه‌ به‌ "سۆنامی"یه‌كی بچوك وه‌سف ده‌كه‌ن.

12391 جار خوێندراوەتەوە