ماڵپەڕی سکای نیوز لە پەڕەی تەندروستی خۆیدا بڵاویکردەوە پەردەپۆشکردنی ئەو
نهێنیانەی کە نا یاسایی و رەفتاری نەشیاون، دەبێتە هۆی زیانی تەندروستی بۆ کەسەکە.
زۆرێک لە مرۆڤەکان ژیانێکی نهێنیان هەیە دوورە لەو کەسایەتییەی کە لەناو
خەڵکدا هەیەتی، یاخود چەند کارێکی هەڵە و نایاسایی ئەنجامدەدەن و ناهێڵن کەس بزانێت، ئەمەش دەبێتە زیانی دەرونی و جەستەیی بۆ کەسەکە.
گروپێک توێژەری زانستی لە زانکۆی کۆڵۆمبیای
ئەمریکا، توێژینەوەیەکەیان لەسەر هەزار کەس لە 29 دەوڵەتی جیایا ئەنجامدا بۆ
زانینی کاریگەریەکانی شاردنەوەی ئەو نهێنییانەی کە نا یاسایی و رەفتاری نەشیاون بۆ
تەندروستی کەسەکە.
لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەدا خراوەتەڕوو کە هەزار
کەسەکە کۆمەڵێک کاری نایاسایی و نەشیاویان وەک ئەنجامدانی سێکسی نا تەندروست و درۆ
و دزی و کاری توندڕەوی ئەنجامداوەو شاردویانەتەوە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکەوە توێژەران بۆیان دەرکەوت کەسێکی
ئاسایی 13 نهێنی لە یەکە کاتدا شاردۆتەوە و ئەمەش زیانی تەندروستی جەستەیی
پێگەیاندوە، بەدەر لەوەی بۆتە هۆی قەلەقی و خەمۆکی رەشبینی و هەست کردن بە شەرم و
سەرکۆنەکردنی خۆی.
گروپێکی دیکەی توێژەران لە زانکۆی ئۆترێخت لە
هۆڵەندا توێژینەوەیەکیان لەسەر 790 هەرزەکار ئەنجامدەدات و بۆیان دەردەکەوێت کە
شاردنەوەی نهێنییەکان دەبێتە هۆی ئازاری ماسولکەکانی جەستە و بێهێزی، کە ئەمانەش
نەخۆشی دیکەی لێدەکەوێتەوە.
540 جار خوێندراوەتەوە