وێنە.. میسی و سوارێز و ئەلبا و فابریگاس لەگەڵ خێزانەکانیان لە پشوودان

09:52 - 29/07/2019
وەرزش

بەر لە دەستپێکردنی خولە ئەوروپییەکان یاریزانان دەچنە پشووە و دوێنێش هەریەکە لە میسی و سوارێز و ئەلبا و فابریگاس لە پشوویەکی خێزانیدا دەرکەوتن.

 

 لیۆنەل میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەش لە ستۆری ئینستاگرامەکەی لەبارەی پشووە خێزانییەکەیانەوە نوسیویەتی شەوێکی خۆشیان لە ئیبیزا لەگەڵ هاورێکانی بەسەر بردووە و  کەمێک گەڕاونەتەوە بۆ ڕابردوو.

 

ئیبیزا دورگەیەکە لە نزیک ئیسپانیا و دەکەوێتە دەریای ناوەڕاستەوە.

 

هەر لەو پشووەدا بڵاوکرایەوە کە هێرشکراوەتە سەر لیۆنەل میسی، بەڵام ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە دەڵێت دودڵ مەبن لەو هەواڵانەی بڵاوبۆتەوە و هیچی راست نین، هەموو شتێک باش بوە و بەشێوەیەکی زۆر باش مامەڵەمان لەگەڵ کراوە".

 

1283 جار خوێندراوەتەوە