پێنج ڕۆژیتر دادگاکانی ئێران "تەڵاق" تۆمار ناکەن

04:55 - 29/07/2019
هەمەڕەنگ

وەزارەتی دادی ئێران ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە ڕۆژێکدا دادگاکان هیچ کەیسێکی جیابوونەوە تۆمارناکەن.

 

 لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دادی ئێراندا هاتووە "١٢ی مورداد کە دەکاتە ٣ی مانگی٨ی زاینی ساڵیادی هاوسەرگیری عەلی ئیب تالیب و فاتیمەی کچی پێغەمبەری ئیسلامە، بەو هۆیەوە ڕۆژێک دادگاکان کەیسی جیابوونەوەی ژن و مێردەکان تۆمار ناکەن".

بەپێی هەواڵی هەواڵی ئیسنا ئەو نوسراوە ڕەوانەی هەموو دادگاکانی پارێزگاکان کراوە کە لەو ڕۆژەدا دادگاکان هیچ کەیسێکی جیابوونەوەی ژن و مێرد تۆمار نەکەن.

ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی ئێران بەردەوام پڕۆژەی پچووکی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە جیابوونەوەی هاوسەران و بەپێی ئامارێکی فەرمیش لە کاتژمێرێکدا لەهەموو ئێران ٢٠ کەیسی جیابوونەوە تۆمار دەکرێت، بەوەش لە هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ٣١٨ کەیسیان جیابوونەوەیە.

2443 جار خوێندراوەتەوە