گارس بێڵ ڕیال مەدرید بەرەو کوێ جێدەهێڵێت؟

06:00 - 28/07/2019
وەرزش

لە دوای یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلاتیکۆ مەدرید و شکستی قورسی یانە مەلەکیەکە ئەگەری هەیە گارس بێڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرەو خولی چینی جێبهێڵێت.

 بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان گارس بێڵ قسەی لەگەڵ یانەی جیانگسو سونینگی چینی کردووە بە موچەی ساڵانەی ٢٢ ملیۆن یۆرۆ بچێتە ڕیزی یانە چینییەکەوە.

دوێنێ بەرێوەبەری کارەکانی گارس بێڵ ڕایگەیاند، بێل خۆشەویست نییە لای یانەکەی و ڕاهێنەری یانەکە.

گارس بێل لە کۆتا یاری ریاڵ مەدریدا کاتێک بە ئەتلاتیکۆ مەدرید دۆڕا پێدەکەنی و ئەو پێکەنینە لەکاتی ئەو شکستە گەورەدا خوێندنەوەی زۆری بۆ کرا لەلایەن ڕۆژنامەکانەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە کۆتا یارییدا بەرامبەر ئەتلاتیکۆ مەدرید ٧ گۆڵ بەرامبەر٣ گۆڵ دۆڕا.

378 جار خوێندراوەتەوە