بۆچی پێویستە رۆژانە سێو بخورێت

05:51 - 28/07/2019
تەندروستی

لەگەڵ ئەنجامدانی توێژینەوەی پزیشكی زیاتر سودی خواردنی سێو ئاشكرا دەبێت، بەوپێیەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ڤیتامینەکان و ماددەی دژە ئۆکسید.

 

توێژەرانی بواری تەندروستی بەردەوام رێنمایی دەدەن لەوانەی کە رۆژانە پێویستە سێو بخورێت، چونکە سودێکی زۆری بۆ دڵ هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

 

یەکێکی دیکە لە سودەکانی ئەوەیە کاتێک سێو دەخۆیت بڕی 95 گەرمۆکەی تێدایە و بەهۆی ریشاڵەکان لە پێکهاتەکەیدا وا دەکات کەسەکە هەست بە تێری بکات و کێشی لەشی دابەزێت.

پسپۆڕان باس لەوەش دەکەن کە سێو سودی بۆ بەکتریای سودبەخشی ریخۆڵە هەی و فرمانەکانی چالاک دەکات، سەرباری ئەوەی دژی نەخۆشی رەبۆو و شێرپەنجەیە.

 

سێو مێشک و دڵ و گەدە بەھێز ئەکات، بۆ ئازاری جومگەکان و سپڵ باشە و کۆکە کەمدەکاتەوە و رشانەوە رائەگرێت، ھەروەھا ھەناسەدان باشتر ئەکات و جگەر ئەپارێزێت.
 
سێو ڤیتامین A، B، G لەگەڵ و مادەی شەکرو پرۆتین و توخمی پۆتاسیۆم و کالسیۆم و سۆدیۆم تێدایە.

سێو 100 جۆری هەیە لەهەموو جیهانداو 8 جۆریشی لە وڵاتی کینیایە و بەهۆی تام خۆشی و سودەکانییەوە خواستێکی زۆری لەسەرە.
880 جار خوێندراوەتەوە