گەرمترین دوو وڵاتی جیهان لە مانگی ئابدا دیاریكرا

09:25 - 28/07/2019
عێراق

لوبنان و مەغریب فێنكترین دوو وڵاتی ناوچەكەن لە مانگی ئابدا
عێراق؛ تێكڕای ناوەندی پلەی گەرما لە مانگی ئابدا 42 پلەی سیلیزی دەبێت


لە مانگی ئابی داهاتوودا، هەردوو وڵاتی كوەیت و عێراق دوو گەرمترین وڵاتی عەرەبی دەبن لەناوچەكەدا و  لوبنان و مەغریبیش فێنكترینن.


لە راپۆرتێكدا، پێگەی وێزەر بەیس، تایبەت بەهەواڵ و بەدواداچوونی دۆخی كەشوهەوا پلەكانی گەرمار بڵاویكردەوە، تێكڕای ناوەندی پلەكانی گەرما لە مانگی هەشتدا، لە وڵاتی كوەیت بەرزترین پلە تۆمار دەكات لە ناوچەكەدا و دەگاتە 44 پلەی سیلیز، دواتر عێراق دێت كە 42 پلەی سیلیزی تۆمار دەكات.

ئاماژە بەوەش كردوە، ئیمارات لە پلەی سێیەمدا دێت و تێكڕای ناوەندی پلەی گەرمی لە مانگی هەشت دەگاتە 41 پلەی سیلیزی.

هەر یەك لە قەتەرو سعودیە لەپلەی چوارەم پێنجەمدا دێن و تێكڕای ناوەندی پلەی گەرمی لەمانگی ئابدا لەو دوو وڵاتەدا، 40 و 39 پلەی سلیزی دەبن.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەش كردوە، نزمترین تێكڕای ناوەندی پلەی گەرمی لە مانگی هەشتدا لە وڵاتی لوبنان دەبێت و  28 پلەی سیلیزی تۆمار دەكات.

2818 جار خوێندراوەتەوە