ڤیدیۆ.. بە چەقۆ هێرش کرایە سەر مەسعود ئۆزێل و یاریزانێکی دیکە

06:07 - 27/07/2019
وەرزش

یانەی ئەرسیناڵ ئاشکرایکرد کەچەند کەسێک بە چەقۆ هێرشیانکردووەتە سەر مەسعود ئۆزێل و Sead Kolašinac ی یاریزانی یانەکەیان.

 

 بە پێی گرتە ڤیدیۆییەکە ئەو دوو کەس بۆ دزی هێرشیانکردووەتە سەر ئەو دوو یاریزانەی ئەرسیناڵ نەک ئامانجی دیکە.

 

یانەی ئەرسیناڵ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئاگاداری هەردوو یاریزانەکەیەتی و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

 

لە ڤیدیۆکەدا Sead Kolašinacی یاریزانی ئەرسیناڵ دەردەکەوێت کە ڕووبەڕووی دوو چەقۆ بە دەست دەوسێتەوە.

 

ڕاگەیەندراوی پۆلیسی لەندەن دەڵێت، چەند ماتۆڕسوارێک ویستوویانە دزی لە دوو کەس بکەن کە ئۆتۆمبیلێکی گرانبەهایان پێ بووە.

3082 جار خوێندراوەتەوە