مەترسی خواردنی دەرمانی دابەزاندنی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا

02:40 - 11/06/2018
تەندروستی

زانایانی بواری پزیشکی لە تاقیگەکانی Genotek ی مۆسکۆ جەختدەکەنەوە هەندێک لەو دەرمانانەی دەبنە هۆی دابەزاندنی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە جەستەدا مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروستدەکات.

 

زانایان روونیدەکەنەوە نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن بەر و خوێن هێنەر مەترسیدارترین نەخۆشین بۆ سەر ژیانی مرۆڤ لە جیهاندا، هۆکاری تووشبون بەم نەخۆشیانە بوونی بەرزی رێژەی کۆلیستڕۆڵە لە جەستەدا.

 

خواردنی دەرمانی کیمیاوی دابەزاندنی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە جەستەدا بەتایبەت دەرمانی ستاتین، مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە دروست دەکات و دەبێتە هۆی مردنی پێشوەخت.

 

دەرمانی ستاتین بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی بۆماوەییان هەیە کاریگەری دەکاتە سەر پوکانەوەی ماسولکەکانی بەتایبەت ماسولکەکانی دڵ و مردنی پێشوەخت.

 

ستاتین یەکێکە لە دەرمانە بەناوبانگەکان و کاری خاوبوونەوەی ئەنزیمی دروستکردنی کۆلیستڕۆڵە لە جگەر و خوێندا.

2817 جار خوێندراوەتەوە