بە ڤیدیۆ؛ ئەو پیاوەی ویستی بە فلای بۆرد لە فەرەنساوە بچێتە بەریتانیا کەوتەخوارەوە

06:42 - 25/07/2019
هەمەڕەنگ

فرانکی زاپای دەیویست بە فلای بۆردێک لە سنووری فەرەنساوە لە رێگای بەندەری مانشنەوە بچێتە خاکی بەریتانیاوە، بەڵام لە رێگادا لەناو دەریا کەوتەخوارەوە.

 

ئەو پیاوە فەرەنسییە دەیویست بە 20 خولەک بگاتە خاکی بەریتانیا، بەڵام لە ڕێگادا کێشە بۆ ئامێرەکەی درووستبووە و ویستوویەتی لەسەر کەشتییەک بنیشێتەوە، بەڵام کەوتووەتە ناو دەریاکەوە.

 

یەکێک لە تیمەکانی ئەو فڕینە بە تەلڤزیۆنی فەرەنسی وتووە، "بەداخەوە فرانکی چەند مەترێکی ماوە بگاتە شوێنی مەبەست، هەرچەندە ئەو پێشتر چەندجارێک هەوڵی فڕین و دابەزینی ئەنجامداوە، بەڵام ئەمجارە کەوتەخوارەوە".

 

لەماوەی ڕابردوودا و لە ڕۆژی سوپای فەرەنسا فرانکی زاپا بەخۆیی و فلای بۆردەکەیەوە دەرکەوت و هەموو ئامادەبوانی توشی شۆک کرد.

 

دوای ئەو دەرکەوتنەی فرانکی ئیمانیوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسی "سوپاکەمان شانازی دەکات بە کەسانێکەوە بە داهێنانەکانیان جیهان توشی شۆک دەکەن".

 

15069 جار خوێندراوەتەوە