فیفا ڕیزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە

04:25 - 25/07/2019
وەرزش

یەکێتی تۆپی پێی جیهان نوێترین ڕیزبەندی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە و بەلجیکا پارێزگاری لە پلەی یەکەم کردووە و ماوەتەوە.

 

 بەپێی ڕیزبەندییەکە هەڵبژاردەی بەڕازیل هاتووەتە پلەی دووەم دوای ئەوەی توانی ببێتە پاڵەوانی کوپا ئەمریکا.

 

لە ڕیزبەندییەکەدا دەردەکەوێت کە هەڵبژاردەی ئیلگنتەرا و ئۆرۆگوای پلەی چوارەم و پێنجەمییان گرتووە.

 

هەرچی هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و ئەڵمانیایە پلەکانیان دابەزیوون بە شێوەیەک ئەرجەنتین گەڕاوەتەوە پلەی ١٠یەم و ئەڵمانیاش چوار پلە لە ئاستەکەی پێشووتری دابەزیووە و چووتە پلەی ١٥ هەم.

 

ڕیزبەندییەکەی یەکێتی تۆپی پێی جیهان نیشانی دەدات ئیتاڵیا و هۆڵەندا لە پلەی خۆیان واتە ١٦ ماونەتەوە.

 

1330 جار خوێندراوەتەوە