گرانترین یانەکانی جیهان دیاریکرا

07:30 - 24/07/2019
وەرزش

بەپێی ئامار و لێکۆڵینەوەیەکی سایتی فۆربیس کە هەموو ساڵێک گرانترین یانەکانی جیهان بڵاو دەکاتەوە، لە ئێستادا یانەی دالاس کاوبویزی ئەمەریکی لە سەرەوەی ئامارەکەوە دەبیندرێت.

 

بەپێی ئاماری سایتەکە یانەی دالاس کاوبویزی ئەمەریکی ٥ ملیارد دۆلار نرخەکەیەتی و لەدوای ئەویش یانەی بالەی نیۆرک یانکیزە کە نرخەکەی دەگاتە ٤،٦ ملیار دۆلار.

پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە کە نرخەکەی ٤،٢ ملیار دۆلارە.


لە دوای یانەی ڕیاڵ مەدرید یانەی تۆپی پێی بەرشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی دێت کە نرخەکەی ٤،١ ملیار دۆلارە و یانەی پاسکەی نیورک نیکس دەبێتە پێنج هەمین یانەی گرانی جیهان.

یانەی تۆپی پێی ماچستەر یونایتدی ئینگلیزی پلەی شەشەم وەردەگرێت بە نرخی ٣،٨١ ملیار دۆلار، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم یانەیە ساڵی ڕابردوو لە پلەی دووەمدا دەهات، بەڵام بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی پێشکەشیکرد چوار پلە هاتووتە خوارەوە.

بەپێی ئامارەکە بایرن مونیخی ئەڵمانی و ماجستەر سیتی ئینگلیزی و لیڤەرپوڵ و چێڵسی و ئەرسیناڵ ناویان لەو ٥٠ یانە گرانانەی جیهاندا هاتووە.

328 جار خوێندراوەتەوە