ڕیاڵ مەدرید وادەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی لە یاریگاکان ئاشکراکرد

05:15 - 24/07/2019
وەرزش

یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، مارکۆ ئاسینسیۆی یاریزانی یانەکەیان بەهۆی پێکان لە قاچی چەپی نزیکەی ٧ بۆ ٩ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

پێکانەکەی ئاسینسیۆ کاتێک ڕوویدا کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ یارییەکی دۆستانەی لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی ئەنجامدا.

لە یارییەکەدا مارکۆ ئاسینسیۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکی بۆ گارس بێلی هاوڕێی درووستکرد.

پێگەی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید تەئکیدی کردۆتەوە کە پێکانەکەی ئاسینسیۆ قورسەو بەستەرەکانی ئەژنۆی چەپی بچراوە.

323 جار خوێندراوەتەوە