پێنج جۆر خواردن رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت

01:34 - 24/07/2019
تەندروستی

بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش لە خوێندا چەندین زیانی بۆ تەندروستی لەش هەیە.

 

توێژەرانی بواری زیشکی رایدەگەیەنن، هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێن دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی گۆشتی سورو خواردنە خێراکان، ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ و ئەگەری مردنی پێشوەخت زیاددەکات.

 

پسپۆڕانی بواری خۆراکیش روونیدەکەنەوە بۆ دابەزینی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دەتوانیت پێنج جۆر خواردن بخۆیت لەوانە، شۆفان  و ماسی سەلەمون و ئەڤۆگادۆ لەگەڵ زەیتی زەیتون و سەوزەمەنی و میوەکان.

 

هەروەها رێنماییش دەدەن لە گرنگی دان بە راهێنانی وەرزشی تاوەکو لەشێکی تەندروستت هەبێت.

 

2969 جار خوێندراوەتەوە