عێراق؛ فەرمانی دەستگیركردن بۆ 11 وەزیر دەرچووە

09:12 - 24/07/2019
عێراق

عادل عەبدولمەهدی: دوای یەكلایی بوونەوەی تاوانەكانیان ناوەكانیان ئاشكرا دەكەین

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایدەكات، بەتۆمەتی تێوەگلان بەگەندەڵی فەرمانی دەستگیركردن بۆ11 وەزیر دەرچووە. دەشڵێت: لەكاتی یەكلایی بوونەوەی تاوانەكانیان ناوەكانیان ئاشكرا دەكەن.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ئاشكرایكرد، فەرمانی دەستگیركردن بۆ 11 وەزیری كابینەكانی پێشوی عێراق دەرچووە، كە بە تۆمەتی گەندەڵی تێوەگلاون و ژمارەیەكیان لە دەرەوەی وڵات دەژین.

لە بەشێكی تری لێدانەكەیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، دۆسیەی ئەو وەزیرانە لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایەو ئەگەر لێكۆڵینەوە لە تۆمەتەكانیان كۆتایی هات و یەكلایی بوەوە، كە تاوانبارن ئەوا ناوەكانیان ئاشكرادەكەن.

وتیشی، ئەنجومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەوڵەكانی خۆی چڕكردوەتەوە بۆ لێپێچینەوەو دادگاییكردنی گەندەڵكاران.

5840 جار خوێندراوەتەوە