سەرۆك وەزیرانی پاكستان نهێنییەك لەبارەی كوشتنی ئوسامە بن لادن ئاشكرا دەكات

12:23 - 23/07/2019
جیهان

عیمران خان: هەواڵگریی پاكستان زانیاریی لەبارەی شوێنی بن لادن داوەتە هەواڵگریی ئەمریكا

 

سەرۆك وەزیرانی پاكستان، دوای زیاتر لە 8 ساڵ لە كوژرانی ئوسامە بن لادن، ئاشكرای دەكات، كە هەواڵگری وڵاتەكەی لە دۆزینەوە و كوشتنیدا، هاوكاریی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكای كردووە.

عیمران خان، سەرۆك وەزیرانی پاكستان، لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی رایگەیاند: دەزگای هەواڵگریی وڵاتەكەی لەدۆزینەوەی ئوسامە بن لادنی سەرۆكی پێشوی رێكخراوی ئەلقاعیدە، هاوكاریی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكای كردووە. 

سەرۆك وەزیرانی پاكستان ئاشكراشی كردووە: هەواڵگری پاكستان لەڕێی شەپۆلی تەلەفۆنیەوە شوێنی سەرەكیی ئوسامە بن لادنی ئاشكرا كردوە و بەوشێوەیە هاوكاریی ئەمریكای كردوە لە دۆزینەوە و دواتر كوشتنیدا.  

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر حكومەتی پاكستان رەتی دەكردەوە هیچ زانیاریەك لەبارەی رۆڵی هەواڵگریی وڵاتەكەی لەكوشتنی ئوسامە بن لادن لەساڵی 2011 ئاشكرا بكات.

13353 جار خوێندراوەتەوە