پیسبوونی ژینگە بە پلاستیك

08:43 - 22/07/2019
تەندروستی

جەبار مەجید: ڕۆژانە نزیكەی 7 تەن پلاستیكی كۆكراوە لە ناوچە جیاوازەكانەوە دەگاتە كارگەكەمان 
ئاكۆ ڕەشید : نزیكەی 16%ی خاشاكی سلێمانی مادە پلاستیكییەكانە 


پلاستیك یەكێك لەو مادانەی ڕۆژانە هاوڵاتییان بە ڕێگەی جۆراوجۆر بەكاری دەهێنن، سەرەڕای مەترسییەكانی بۆ مرۆڤ, مەترسیی گەورەی هەیە بۆ سەر ژینگە و بوە بە بارێكی قورس بەسەر زەوییەوە, ماوەیەكیشە هاوڵاتییان لە گەڕەك و شەقامەكان، كۆی دەكەنەوەو چەند كارگەیەكیش دروست بوون بۆ وردكردن و بەكارهێنانەوەیان، داوا لە هاوڵاتییانیش دەكرێت گرنگیی زیاتر بە كۆكردنەوەی بدەن بۆئەوەی نەبێتە هۆی پیسكردنی خاك و هەوا و ئاو چونكە بە ئاسانی شی نابێتەوە.

ئەمە دیمەنی ئەو مادە جۆراوجۆرە پلاستیكییانەیە كە ڕۆژانە بە شێوەی جیاواز هاوڵاتییان بەكاریان دەهێنن.

بەڵام دوای بەكارهێنان, فڕێ دەدرێن یاخود هەڵدەگیرێن، لە خاك و هەوا و ئاودا بەڵام شی نابنەوە, سەرەڕای مەترسییەكانی دەبێتە هۆی شێواندن و پیسكردنی ژینگە. 

ماوەی چەند ساڵێكە بەشێك لە هاوڵاتییان، دەبە و ماددە پلاستیكییەكان كۆدەكەنەوە بۆ سود وەرگرتن و دوبارە بەكارهێنانەوەیان، ژمارەیەك كارگە لە سلێمانی دروست بوون و داوا لە هاوڵاتییان دەكەن، ماددە پلاستیكییەكان بە جیا هەڵبگرن و بیگەیەننە دەستی ئەوان. 
مادە پلاستیكییەكان چەندین جۆریان هەیە, پلاستیك لە نێو ئاودا چەند ماددەیەكی ژەهراوی و مەترسیدار دەردەدات, سوتانی پلاستیكیش دەبێتە هۆی پەیدابوونی دایۆكسینەكان كە 70 جۆریان هەیە و لە ڕێگەی هەواوە دەگوێزرێنەوە بۆ مرۆڤ، بەڵام %85 دایۆكسینەكان لە ڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوێزرێنەوە بۆ مرۆڤ كە سەرچاوەكانی شێرپەنجەن.

بەپێی زانیارییەكان: لە جیهاندا 59 وڵات ڕێوشوێنی پێویستیان گرتوەتە بەر دژی بەكارهێنانی پلاستیك كە چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە و بەم جۆرە پۆلێن كراون 
جۆرەكانی پلاستیك 
PETE بۆ یەكجار سەلامەتە و بەكار ناهێنرێتەوە 
HDPE ئەم جۆرەیان سەلامەتە و دەتوانرێت چەند جارێك بەكاربهێنرێتەوە 
PVC مەترسیدار و ژەهراوییە ئەگەر زۆر بەكاربهێنرێت 
 IDEPE سەلامەتییەكەی سنوردارە 
pp سەلامەتترین جۆری پلاستیكە
PS مەترسیدارە و سەلامەت نییە 
OTHER پێویستە بەپێی توانا خۆمانی لێبپارێزین 


لە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 7 هەزار و 500 تەن خاشاك كۆدەكرێتەوە و ساڵانە 2 ملیۆن و 700 هەزار تەن دەكات. 

لە پارێزگای سلێمانیش ڕۆژانە 1300 تەن خۆڵ‌و خاشاك كۆدەكرێتەوە كە نزیكەی %16 ی پلاستیكە.

500 جار خوێندراوەتەوە