بەپەلە

یاهو ئەم خزمەتگوزارییە رادەگرێت

11:26 - 11/06/2018
زانستی

کۆمپانیای یاهو رایگەیاند، لەدوای 20 ساڵ خزمەتگوزاری یاهو مەسنجەر رادەگرێت.

 

کۆمپانیای یاهو جەختیکردەوە، کۆمپانیای فیرایزونی ئەمریکی بۆ پەیوەندییەکان لە 17 مانگی 7 خزمەتگوزاری یاهو مەسجنەر رادەگرێت و لەبەرامبەریدا ئەپی Squirrel دادەنرێت.

 

بەپێی هەواڵەکە لە ئێستادا ئەپی Squirrel نمونەیەکی لێدروستکراوە وەک تاقیکردنەوەیەک بەکاردەهێرێت، بەوپێیەی کۆمپانیای یاهو مانگی ٦ یاوەتە بەکارهێنەرانی بۆ ئەوەی ئەگەر بیانەوێت بتوانن نامە کۆنەکانیان لای خۆیان کۆپی بکەن و هەڵیگرن.

 

تیشکی خستە سەر ئەوەی یاهو مەسنجەر لە ساڵی1998 بەناوی یاهو بیجر Yahoo Pager دروستبوەو تایبەتمەندی بەهێزی هەبوەو هەمیشە لە رکابەری ئەپەکانی تردا بووە.

556 جار خوێندراوەتەوە