به‌ وێنه‌... جۆش و خرۆش بۆ ئاماده‌كاری بۆ جامی جیهانیی فیفا له‌ روسیا

11:13 - 11/06/2018
وەرزش

كه‌متر له‌ چه‌ند رۆژێكی ماوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی جامی جیهانیی فیفا ساڵی 2018 كه‌ 14ی حوزه‌یران بۆ 15ی ته‌مووز له‌ روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی ئه‌و هانده‌رانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان و سه‌یركردنی یارییه‌كانی جامی جیهانی فیفا، بۆ چوون بۆ مۆسكۆی پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی روسیا زیاتر ده‌بێت.

هانده‌ران به‌ درێس و ئاڵای وڵاته‌كانیانه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی سووری مۆسكۆ و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كاندا ده‌ستیان به‌ جموجووڵ و ده‌ربڕینی خۆشی كردووه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌ست پێكردن و كۆتایی هاتنی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ كه‌مه‌ن كه‌ ماوه‌.

له‌ نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردۆته‌وه‌، كه‌ "هانده‌رانی مه‌غریب و پیرۆ" له‌ مۆسكۆ زۆرترین سه‌رنجیان به‌لای خۆیاندا راكێشاوه‌.

2436 جار خوێندراوەتەوە