سوپای ئەمریكا بەشێوەیەكی كتوپڕ لە سنوری عێراق و سوریاو ئوردن كشایەوە

09:48 - 22/07/2019
عێراق

داعش هەڕەشە لەدانیشتوانی ناوچەكە دەكات ئەگەر هاوكارییان نەكەن

سوپای ئەمریكا بەشێوەیەكی كتوپڕ لەناوچە سنوریەكانی نێوان عێراق و سوریاو ئوردن كشایەوەو دوای كشانەوەكەش داعش هەڕەشە لەدانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەكات ئەگەر هاوكارییان نەكەن.


كەریم هیلال كەربولی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بەڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندوە: ئەو هێزە ئەمریكییەی كە لەناوچە سنوریەكانی نێوان عێراق و سوریاو ئوردن و لەنزیك قەزای ڕوتبە و قائیم جێگیرببون لەگەڵ فەوجێكی تەكتیكی ئەمریكی لەناوچەكە كشاونەتەوەو ئێستا لە ئەنبار جێگیربون.

كەربولی ئاماژە بەوەشدەكات هەرلەدوای كشانەوەی هێزە ئەمریكیەكە داعش لەڕێگەی بڵاوكراوەوە هەڕەشەیان لەدانیشتوانی ئەو ناوچەیە كردوە كەئەگەرلەكاتی چونە ناو قەزاكە هاوكارییان نەكەن.

هەرلەوبارەیەوە عەزال فەهداوی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندوە:ئەو هێزەی ئەمریكا هێزێكی گەڕۆكەو بەتەواوتی لەشوێنێكدا جێگیرنین بەڵام ئەو ناوچەیەش ناوچەیەكی فراوانەو پێویستی بەڕەوانەكردنی هێزی دیكە هەیە.

4461 جار خوێندراوەتەوە