سویسرا؛ پێنجەمین فێستیڤاڵی ساكینە چانسز بەڕێوە چوو

09:50 - 11/06/2018
هەمەڕەنگ

داهاتی فێستیڤاڵەكە بۆ ئاوارەكانی عەفرین تەرخان دەكرێت
بەشداربو‌وانی فێستیڤاڵەكە: خەباتی كورد بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی بەردەوامە


لە وڵاتی سویسرا پێنجەمین فێستیڤاڵی ساكینە چانسز بەڕێوەچوو، داهاتی فێستیڤاڵەكەش بۆ ئاوارەكانی عەفرین  تەرخان دەكرێت.

لە شاری زیورخی سویسرا بە ئامادەبو‌ونی ژنانی كورد لەو وڵاتە و چالاكانی بوارەكانی ژنان پێنجەمین فێستیڤاڵی ساكینە چانسز بەڕێوەچوو، بەشداربو‌وانی فێستیڤاڵەكە جەختیان كردەوە، خەباتی ساكینە چانسز و خەباتی كورد بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی بەردەوام دەبێت.

لە وتارێكدا بۆ ئامادەبو‌وان بەسیمە كۆنجا، پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند: لە هەڵبژاردنی 24 ی حوزەیراندا دەسەڵاتی ئەردۆغان كۆتای دێت و یەكێك لە هێزە ئەلتەرناتیڤە دیموكراتیەكان پارتی دیموكراتی گەلانە.

وەرزشەوانانی باكوری كوردستان بە ئیمزاو فرۆشتنی جلوبەرگی خۆیان داهاتیان بۆ فێستیڤاڵەكە كۆ دەكردەوەو بڕیاریشە ئەو داهاتە بۆ  بۆ ئاوارەكانی عەفرین كە ئێستا لە كانتۆنی شەهبا و باكوری سوریا ئاوارەن تەرخان  بكرێت.

1145 جار خوێندراوەتەوە