مامەڵەکردنی مرۆڤ لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکان ئەم سودەی هەیە

03:34 - 21/07/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی دەریدەخات بەخێوکردن و مامەڵەکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە و لە خەمۆکی رزگاریدەکات.

 

توێژەران دەڵێن یاری کردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکان و بەخێوکردنی، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەردراوی هۆڕمۆنی قەلەقی(کۆرتیزۆل) و لە خەمۆکی دورتدەخاتەوە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی واشنگتۆن ئەنجامدراوە و تێیدا 249 خوێندکار بەشداربوون، پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک رۆژانە بۆ چەند خولەکێک یاریان لەگەڵ ئاژەڵی ماڵی کردوەو چاودێرییان کراوە، دەرکەوتوە مەزاجیان باش بوەو دڵخۆشبوون.

 

توێژەران دڵنیایی دەدەن لەوەی مامەڵەکردن و یاری کردن و بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان دەبێتە هۆی رزگاربوونی مرۆڤ لە خەمۆکی و دەردراوی هۆڕمۆنی قەلەقی کەمدەکاتەوە.

 
 

510 جار خوێندراوەتەوە