ئەمریكا 7 ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینەوەی سەركردەیەكی حیزبوڵا تەرخان دەكات

08:03 - 19/07/2019
جیهان

ئەرجەنتین حیزبوڵای لوبنانی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستیی ناساند

مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە بوێنۆس ئایرس-ی ئەرجەنتین، ستایشی دوایین هەنگاوی ئەو وڵاتەی كرد بۆ ناساندی حیزبوڵای لوبنانی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی و رایگەیاند، كە ویلایتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامادەیە لە بەرامبەر بەدەستهێنانی زانیاری بۆ ناسین و دەستگیركردنی (سەلمان رەئوف سەلمان) پلانداڕێژەری باڵای حیزبوڵای لوبنان، تاكو 7 ملیۆن دۆلار ببەخشێت.


بەپێی وتەی پۆمپیۆ، سەلمان رەئوف سەلمان، پلانداڕێژەرێكی باڵای حیزبوڵای لوبنانە و 25 ساڵ لەمەوبەر پلانداڕێژەری سەرەكیی ئەو هێرشە بوە كە لە بوێنۆس ئایرس-ی ئەرجەنتین كراوەتەسەر سەنتەرێكی جولەكە و تیایدا 85 كەس كوژران و زیاد لە 100 كەسی دیكەش برینداربوون.

337 جار خوێندراوەتەوە