دادگای جەبەل تاریق داوایەكی بۆ هێشتنەوەی كەشتییە ئێرانییەكە پەسەند كرد

07:51 - 19/07/2019
جیهان

دادگای جەبەل تاریق رێگە دەدات كەشتییە ئێرانییەكە تا 15ی ئاب لە جەبەل تاریق بهێڵرێتەوە

دادگای باڵای جەبەل تاریق، رەزامەندیی دەربڕی بەوەی كە 30 ڕۆژ مۆڵەت بداتە بەرپرسانی ناوچەكە، بۆئەوەی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێران بهێڵنەوە.


داواكاری گشتیی جەبەل تاریق، درێژكردنەوەی ماوەی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێرانی، پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند: دادگای باڵای جەبەل تاریق، دەسەڵاتی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكەی ئێرانی لەلایەن بەرپرسانی ناوچەكەوە، بۆ 15ی مانگی داهاتوو درێژكردوەتەوە.

سەرەتای ئەم مانگە، كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی جەبەل تاریقەوە‌و بە هاوكاریی هێزی دەریایی بەریتانیا لە سنوری ئاویی ئیسپانیا، ڕاگیرا و دەستی بەسەردا گیرا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە گومان دەكرا، كەشتییەكە نەوتی خاوی ئێرانی بۆ پاڵاوگەی بانیاسی ژێر دەسەڵاتی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد لە سوریا بگوازێتەوە. كە لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە، سزای بەسەردا سەپێنراوە.

589 جار خوێندراوەتەوە