ئەنگێلا مێركڵ: دۆخی كەنداو جێی نیگەرانییە

07:46 - 19/07/2019
جیهان

ئەنگێلا مێركڵ: پێویستە بەشێوەیەكی دیبلۆماسی دۆخی كەنداو چارەسەر بكرێت

 
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت لەبەرامبەر  گرژی و ئاڵۆزییەكانی كەنداو ‌و داوا دەكات، هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ  بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دبلۆماسی.


ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەست بە نیگەرانییەكی قوڵ دەكات، لەتێكچونی دۆخی كەنداو ‌و دروستبوونی مەترسی لەسەر رێڕەوی دەریاوانی لەو ناوچەیەدا، كە كاریگەریی خراپی لەسەر جیهان دەبێت. راشیگەیاند: پێویستە هەموو هەلەكان بقۆزرێنەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دبلۆماسی بۆ خۆلادان لە گرژی زیاتر و رێگری لە قوڵبونەوەی ئاڵۆزی و ناكۆكییەكان بگیرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ سوپای پاسدارانی ئێران، دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی نەوتگوێزەرەوەی لە گەروی هورمز راگەیاند‌و سەرۆكی ئەمریكاش رایگەیاند: لە گەرووی هورمز فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان خستوتەوە خوارەوە.

316 جار خوێندراوەتەوە