كۆیە؛ هاوڵاتییان نیگەرانن لە كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانیی

07:41 - 19/07/2019
کوردستان

هاوڵاتیانی كۆیە، نیگەرانن لە كەمبوونەوە و نەبوونی خشتیەك بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی و داوا دەكەن، لەم كابینەیەدا گرنگیی زیاتر بە كەرتی كارەبا بدرێت و بەشێوەیەكی باش گرفتی كەمیی كارەبا چارەسەر بكرێت، لێپرسراوی پلان و بەدواداچونی دابەشكردنی كارەبای كۆیەش رایدەگەیەنێت: بەرهەمێنانی كارەبا، كەمترە لە خواست‌و بەكارهێنانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە.

كەمبونەوەی  كارەبای نیشتمانی  و نەبوونی خشتەیەك بۆ پێدانی كارەبا  هاوڵاتیانی  كۆیەی نیگەران كردووە.

بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماو نەبونی كارەبای نیشتمانی وای لە هاوڵاتیانی كۆیە كردووە  بێزارو نیگەران بن .بۆیە داوا دەكەن كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بە شێوەیەكی باش كار لەسەر چارەسەری كێشەی كارەبا بكات.

سەبارەت بە كەمبونەوەی كارەبای نیشتمانی لە كۆیە لێپرسراوی  پلان وبەدواداچوون لە بەرێوبەرایەتی  دابەشكردنی كارەبای كۆیە  دەلێت  بەرهەمێنانی كارەبا كەمترە  لە خواستی  بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە  دەشڵێت  نەبونی خشتە بۆ  دیاری كردنی پێدان و  برینی كارەبای نیشتمانی لە دەسەڵاتی بەرێوبەرایەتیەكەیاندا نیە.
 

لە ئێستادا قەزای كۆیە پێویستە بەردەوام  120 مێگاوات كارەبای هەبێت  بۆئەوەی  24 كاتژمێر كارەبا بە هاوتیان بدرێت  بەڵام نەتوانراوە ئەم برە كارەبایە  بۆ كۆیە دابین بكرێت  بۆیە  پەنا دەبرێتە بەر مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ پڕكردنەوەی  كارەبای نیشتمانی  . هاوكات  زۆر جار لە كلتژمێرێكدا چەندین جار كارەبای نیشتمانی دەبرێت  لە كاتژمێر یەك و دووی شەو دەبرێت  وەك هاوڵاتیان دەڵێن ئەوەش ئەوانی بێزار كردووە.

260 جار خوێندراوەتەوە