سودەکانی ناوکە کولەکە

05:59 - 19/07/2019
تەندروستی

پسپۆڕانی بواری خۆراک رایدەگەیەنن ناوکە کولەکە چەندین سودی تەندروستی بۆ لەش هەیە و بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی پرۆتینە هەستی برسێتی ناهێڵێت و کێشی لەش دادەبەزێنێت.

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامەژەبەوەدەکەن بەهۆی بوونی ترشە چەوری وەک ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا6، لەش لە تەشەنوج و هەوکردن دەپارێزێت و دژە بەکتریا و کرمی ریخۆڵە ناهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییە تەندروستییەکان، ناوکە کولەکە کۆئەندامی هەرس ئاسان دەکات و دەتوانێت رێژەی ئەنسۆلین رێکخاتەوەو کۆنتڕۆڵکردنی رێژەی شەکر لە خوێندا بکات.

پسپۆڕان باس لەوەش دەکەن، خواردنی ناوکە کولەکە وات لێدەکات بە ئاسانی خەوت لێکەوێت و دەبێتە هۆی رێگریکرن لە توشبوونت بە خەمۆکی و دەردراوی هۆڕمۆنی خۆشی زیاددەکات سەرباری ئەوەی مەترسی توشبوونی پیاوان بە پرۆستات ناهێڵێت.

4806 جار خوێندراوەتەوە